کچە خوێندکارێکی زانکۆی ئیستەنبووڵ بەر لە کوژرانی: گەردنم ئازاد بکەن

22-07-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئایشە تۆکیاز کە بەشێوەیەکی نادیار کوژرابوو و تەرمەکەی لە جانتایەکدا دۆزرابووەوە، رۆژی سێشەممە 22-7-2025 گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە بەر لە کوژرانی تۆماریکردووە و دەڵێت, "گەردنم ئازاد بکەن."
 
ئایشە تۆکیاز کە کچەخوێندکاری زانکۆ بوو لە ئیستەنبووڵ ، رۆژی 13ی تەممووز تەرمەکەی لە ناو جانتایەکدا دۆزرایەوە. 
 
ئایشە لە ڤیدیۆکەدا دەڵێت، "ئەگەر رۆژێک مردم، ئەم ڤیدیۆیە بۆ خۆشەویستانم بنێرم. هەمووتانم زۆر خۆشدەوێت. بەڵام هەندێک کەس هەن کە من گەردنم ئازاد نەکردوون".
 
بەگوێرەی زانیارییەکان ئایشە تۆکیاز لە ناوچەی کوچوک چەکمەجە کوژراوە و تەرمەکەی خراوەتە نێو جانتایەک و لە ناوچەی ئەیوب سوڵتان فڕێدراوە.
 
کەسوکار و بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆ خۆپێشاندانیان کرد و داوای دادپەروەرییان کرد. 
 
ئێسرا تۆکیاز، خوشکی ئایشە تۆکیاز بە میدیاکانی تورکیای راگەیاند، کەسێک بە ناوی جەمیل کۆچ بکوژی خوشکەکەیەتی و کارەکەی بە تەنیا نەکردووە.
 
هەر رۆژی 13ی تەمموز، ئۆپەراسیۆن بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارانی دۆسیەکە دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستا 9 کەس دەستگیرکراون کە جەمیل کۆچ یەکێکیانە.
 
خوشکی ئایشە تۆکیاز دەڵێت: "بە دڵنیاییەوە جەمیل و هاوڕێکانی بکوژن."

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە