هێلیکۆپتەرێک لە تورکیا خۆی دەکێشێت بە نەخۆشخانەیەکدا و چوار کەس گیان لەدەستدەدەن

22-12-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای موغڵای تورکیا هێلیکۆپتەرێک خۆی کێشا بە نەخۆشخانەیەک دا، بەو هۆیەوە دوو فڕۆکەوان و پزیشکێک و کارمەندێكی تەندروستی گیانیان لەدەست دا.
 
رووداوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی کانوونی یەکەمی 2024 لە نەخۆشخانەی فێرکاری موغڵا رووی دا. 
 
هێلیکۆپتەرێكی سەر بە وەزارەتی تەندروستی سەرەتا خۆی کێشا بە باڵەخانەی نەخۆشخانەی فێرکاری موغڵا و دواتر لە زەوییەکی بەتاڵی نزیک نەخۆشخانەکە کەوتەخوارەوە. 
 
ئەو هێلیکۆپتەرە دوێنێ گەیشتووەتە شاری موغڵا، بەڵام بەهۆی نالەباری کەشوهەوا نەیتوانیوە بگەڕێتەوە. بەیانی ئەمڕۆ دوای ئەوەی بەرەو ئانتاڵیا فڕیوە، پاش ماوەیەکی کەم بەهۆی تەم و مژەوە خۆی کێشاوە بە باڵەخانەی نەخۆشخانەکە و کەوتووەتە خوارەوە. 
 
دوای رووداوەکە دەستبەجێ ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی تەندروستی و فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکرد. 
 
وەزارەتى تەندروستیى تورکیا لە راگەیێندراوێکدا، سەرەخۆشى لە قوربانیانى رووداوەکە کرد و راگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامن.
 
رووداوەکە لەکاتێکدایە، دوو هەفتە لەمەوپێش، دوو هێلیکۆپتەری سەربازی تورکیا بەریەک کەوتن و لە ئەنجامدا شەس کەس گیانیان لەدەستدا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

لە تورکیا و باکووری کوردستان لە شەو و رۆژێکدا 6 ژن کوژران

لە ماوەی تەنیا یەک شەو و رۆژدا لە تورکیا و باکووری کوردستان شەش ژن کوژران؛ پلاتفۆرمێکی داکۆکیکار لە مافەکانی ژنانیش دەڵێت، سێ لەو ژنانە پێشتر بڕیاری "دوورخستنەوە و پاراستنیان" بۆ دەرچووە، بەڵام نەتوانراوە ژیانیان بپارێزرێت.