شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لەگەڵ وەزیری داد و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆدەبێتەوە

22-12-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لەگەڵ وەزیری داد و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆدەبێتەوە.
 
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی پێکدێت لە پەروین بوڵدان، میتحەت سانجار و فایق ئۆزگور ئەرۆل، سبەی سێشەممە 23ـی کانوونی یەکەمی 2025 لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا، لەگەڵ نوعمان کورتوڵمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و یڵماز تونچ، وەزیری داد کۆدەبێتەوە.
 
چاوەڕوان دەکرێ لە کۆبوونەوەکاندا چوارچێوەی چاکسازییە یاساییەکان تاوتوێ بکرێن.
 
زیاتر لە ساڵێكە پرۆسەیەکی نوێ بۆ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا بە دەستپێشخەریی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە دەستیپێکردووە. لەو چوارچێوەیەشدا لە پەرلەمانی تورکیا کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و یەکسانی پێکهێنراوە.
 
سەرجەم لایەنەکانی نێو کۆمیسیۆنەکە راپۆرتیان پێشکێش کردووە و چاوەڕوان دەکرێ تیمێکی تایبەت راپۆرتی کۆتایی ئامادە بکات و دوای پەسندکردنی لەلایەن ئەندامانی کۆمیسیۆنەوە، پێشکێشی پەرلەمانی تورکیا بکرێ.
 
دوایین سەردانی شاندی دەم پارتی بۆ دوورگەی ئیمراڵی، سێی تشرینی دووەمی 2025 بوو کە هەر لەو سێ کەسە پێکهاتبوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئایشەگوڵ دۆغان: بەناوی ملیۆنان کەسەوە چاودێریی راپۆرتە هاوبەشەکە دەکەین

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانەوە رایگەیاند، "دەبێت ئیدی بەناوی ملیۆنان کەسەوە هەموومان پێکەوە چاودێریی ئەم راپۆرتە بکەین و جێبەجێکردنی مسۆگەر بکەین."