رووداو دیجیتاڵ
دوای کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و سەرۆکی جەهەپە، میدحەت سانجار، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی رووها رایگەیاند، جەهەپە لە پرۆسەی چارەسەریدا رۆڵێکی ئەرێنی دەگێڕێت.
شاندی ئیمراڵی پارتیی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کە پێکهاتوون لە پەروین بوڵدان، میتحەت سانجار و فایق ئۆزگور ئەرۆڵ ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی کانوونی یەکەمی 2025 لە ئەنقەرە سەردانی بارەگای جەهەپەیان کرد و لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی ئەو پارتە کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەکە، شاندی ئیمراڵی و ئۆزگور ئۆزەل، کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشیان سازدا.
میدحەت سانجار، ئەندامی شاندی ئیمراڵی رایگەیاند، بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەی چارەسەری لەگەڵ جەهەپە رێککەوتوون و جەهەپە لە پرۆسەی چارەسەریدا رۆڵێکی ئەرێنی دەگێڕێت.
شاندەکەی ئیمڕاڵی سبەی سێشەممە 23ـی کانوونی یەکەمی 2025 لەگەڵ نوعمان کورتوڵمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و یڵماز تونچ، وەزیری داد کۆدەبێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ