پارتی کرێکاری تورکیا 24 بەربژێری لە باکووری کوردستان و تورکیا بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان هەیە

23-01-2024
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە کۆی 24 بەربژێری پارتی کرێکاری تورکیا - تیپ، تەنیا دوو بەربژێری دەکەونە باکووری کوردستان؛ لە ئیزمیر چوار و لە ئیستەنبووڵیش دوو بەربژێری هەیە.
 
پارتی کرێکاری تورکیا - تیپ، کە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی پار هاوپەیمانیی دەم پارتی (یەسەپە) بوو، بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، کە بڕیارە 31-03-2024 بەڕێوەبچێت، بە جیا بەشداری دەکات و تاوەکو ئێستا 24 بەربژێری بۆ شارەوانییە جیاوازەکان راگەیاندووە.
 
ئەو بەربژێرانەی پارتی کرێکاری تورکیا رایگەیاندوون، 22یان دەکەونە شارەکانی تورکیا و تەنیا دوو لەو بەربژێرانە لە باکووری کوردستانن، کە بریتین لە شارۆچکەی داماڵ لە ئەردەخان و شارۆچکەی چاغڵایان لە ئەرزنجان.
 
پارتی کرێکاری تورکیا لە هەندێک پارێزگادا زیاتر لە بەربژێرێکی هەیە؛ لە ئیستەنبووڵ دوو بەربژێری هەیە، هەروەها لە بازنەکانی باکڕکۆی و شیشلی بەربژێری هەیە. لە پارێزگای هاتای کە زۆرترین دەنگدەری لەو پارێزگایەدا هەیە، دوو بەربژێری لە شارۆچکەکانی ئارسوز و سامانداغ راگەیاندووە.
 
پارتی کرێکاری تورکیا زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای ئیزمیر راگەیاندووە، لە شارۆچکەکانی باڵچۆڤا، فۆچا، کارابورون و کیراز بەربژێری شارەوانیی راگەیاندووە.
 
لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی تورکیا کە رۆژی 14-05-2023 بەڕێوەچوو، پارتی کرێکاری تورکیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی رەنج و ئازادییەکان بەشداربوو، کە هەدەپە رابەرایەتیی کرد. ئەو هاوپەیمانییە 10.5%ی دەنگەکانی بردەوە، کە 65 کورسی بوو. پارتی کرێکاریی تورکیا رێژەی 1.73%ی دەنگەکانی بردەوە، کورسییەکی لە هاتای و سێ کورسیشی لە ئیستەنبووڵ بردەوە و بە چوار کورسییەوە چووە پەرلەمان.
 
پارتی کرێکاری تورکیا (TIP) رۆژی 07-11-2017 بە سەرۆکایەتیی ئەرکان باش، کە ئێستا سەرۆکی گشتییە، دامەزراوە.
 
لە تورکیا و باکووری کوردستان 30 گەورە شارەوانی، 51 شارەوانیی شارەکان و زیاتر لە 1000 شارەوانی شارۆچکەکان هەن؛ 20 هەزار و 745 ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان و هەزار و 272 ئەنجوومەنی گشتیی شارەکان هەن؛ هەروەها 50 هەزار و 229 موختار هەڵدەبژێردرێن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گولجان کاچماز ساییغیت، پەرلەمانتاری دەم پارتی و گوتەبێژی ئینیسیاتیڤی یەکێتیی دیموکراتیک

دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی دەکات

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک، داوا لە پەرلەمانی تورکیا دەکات لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی و داواکاریی خوێندن بە زمانی دایک بکات؛ دەشڵێت: "سیاسەتی 'یەک زمانی' یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پرسی کورد."