هوتێلە سووتاوەکەی تورکیا دەڕوخێندرێت

23-01-2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای پشکنینی هۆتێلی گراند لە پارێزگای بۆڵو ـی تورکیا، لیژنەی پەیوەندیداری حکومەت بڕیاری رووخاندنی هۆتێلەکەی دەرکرد.
 
هۆتێلەکەی پارێزگای بۆڵوی تورکیا بەرەبەیانیی 21-1-2025  سووتا و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا (نیوەڕۆی 23-1-2025) 79 کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
وەزارەتی ژینگە و شارسازیی تورکیا لیژنەیەکی تایبەتیی پێکهێنا، تاوەکو پشکنین بۆ هۆتێلەکە بکەن. دوای دوو رۆژ لە پشکنین و بەدواداچوون، لیژنەکە راپۆرتی بەرزکردەوە کە تێیدا بە "پێویست زانراوە" ئەو هۆتێلە بە تەواوی بڕووخێندرێت. هاوکات لیژنەکە ماوەیەکی دیاریکردووە بۆ تانەگرتن و دووبارە پێداچوونەوە بە بڕیارەکە
 
لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە هوتێلەکە جگە لەوەی "زیانی زۆر"ـی بەرکەوتووە، ناتوانرێت جارێکی دیکە بەمشێوەیە بەکاربهێنرێت و تێیدا پێشوازی لە میوانان بکرێت.
 
لیژنەکە پلەی "زۆر خراپ"ـی بۆ باڵەخانەی هۆتێلەکە داناوە و بە گوێرەی بڕیاری پشکنەران، پێویستە ئەو هۆتێلە لەگەڵ زەوی تەخت بکرێت و دووبارە بونیات بنرێتەوە.
 
جگە لەوەی زیانی بەرکەوتووە، بەشێکی زۆری ئەو هۆتێلە لە تەختەیە، لەکاتێکدا هیچ بنکەیەکی ئاگرکوژێنەرەوە لە ناوچەکەدا نییە. جگە لەو هۆتێلە پێنج هۆتێلی دیکە لەو ناوچە گەشتیارییەی بۆڵو هەیە، کە ئاگر بگرن، تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە ماوەی زیاتر لە 30 خولەک دەگەن.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەفربارین لە شاری ئاگریی باکووری کوردستان. وێنە: AA/ئەرشیڤ

کەشناسیی تورکیا: پێشبینیی بارینی بەفر لە 21 پارێزگا دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات لە 21 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا بەفر ببارێ، لەنێویاندا ئەرزەڕۆم، وان و سێواسی باکووری کوردستان