رووداو دیجیتاڵ
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی تورکیا، ئەمڕۆ لە سەرتاسەری باکووری کوردستان و تورکیا باران دەبارێت و لە 15 پارێزگا مەترسیی دروستبوونی لافاو هەیە.
دەزگای کەشناسیی تورکیا ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 22ـی ئایار) رایگەیاند، لە سەرتاسەری وڵات باران دەبارێت و پێویستە رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر.
دەزگاکە لەبارەی ئەگەری دروستبوونی لافاو هۆشداریی بۆ 15 پارێزگا دەرکردووە، لەنێویاندا ئەنقەرە، هەروەها رایگەیاند جگە لە ئەگەری لافاو، لە هەندێک شوێن خۆڵ دەبارێت.
لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) لە هەژماری سۆشیال میدیای خۆی هۆشداریی دا و رایگەیاند لە کاتی لافاودا ئارام بن، لە ناوچە نزمەکان دوور بکەونەوە، هەروەها نزیکی ستووکانی کارەبا مەبنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ