رووداو دیجیتاڵ
لێژنەی بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان- دەم پارتی لە کۆبوونەوەدایە. هەڵسەنگاندنی دوایین پێشهاتەکان و "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەیە.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ سێشمەممە 23ـی ئەیلوولی 2025 لە ئەنقەرە بە سەرۆکایەتیی تونجەر باکرهان و تولای هاتیمئۆغوڵڵاری هاوسەرۆکانی دەم پارتی دەستیپێکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتەکانی پرۆسەی چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، ئەو قۆناخەی پێیگەیشتووە و کەموکوڕییەکان هەڵدەسەنگێندرێن.
هەروەها بابەتێکی گرنگی کۆبوونەوەکە، سەردانی شاندی ئیمراڵی و هاوسەرۆکانی دەم پارتییە بۆ دوورگەی ئیمراڵی کە پێشتر راگەیێندرابوو.
هاوکات کار و چالاکییەکانی لیژنەی پاڵپشتیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە لە چوارچێوەی پرۆسەی چارەسەری لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێندراوە، گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت کە دوای تەواوبوونی گوێگرتن، پێشنیازی هەموارکردنەوەی یاساکان دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ