بەپێی راپرسییەک لە ئیستەنبووڵ بەربژێری ئاکپارتی لەپێش جەهەپەیە

24-03-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەپێی دوایین راپرسی، لە ئیستەنبوڵ، موڕاد کوڕوم، بەربژێری پارتی داد و گەشەپێدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی، بە جیاوازی 0.6 % رێژەی دەنگەکان لە پێش ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، بەربژێری پارتی گەلی کۆماری، جەهەپە-یە.
 
بەپێی ئەنجامی راپرسی کۆمپانیای (گەزیجی) کە بە میتۆدی چاوپێکەوتنی راستەوخۆ کراوە و 5686 کەس لە نێوان 15-03-2024 تاوەکو 17-03-2024 وەکو نموونە لە ئیستەنبووڵ وەرگیراون، بەربژێرەکەی ئاکپارتی بۆ بردنەوەی کورسی سەرۆکایەتیی گەورە شارەوانیی ئیستەنبووڵ، پێش بەربژێرەکەی پارتی گەلی کۆماری کەوتووە.
 
دەنگی بەربژێرەکانی ئیستەنبووڵ بەپێی ئەنجامی راپرسی (گەزیجی)
 
موڕاد کوڕووم: 42.3%
ئەکرەم ئیمامئۆغڵوو: 41.6%
مەڕال دانش+ موڕاد چەپنی: 5.9%
محەمەد ئاڵتنۆز 4.3%
بوغڕا کاڤوونجوو 2.5%
عەزمی کەرەم ئەحمەد ئۆغڵوو 1.4%
تایلان یڵدز 0.6%
ئەوانی دیکە 1.4%
 
شارەوانیی ئیستەنبووڵ کۆنترین و گەورەترین شارەوانیی تورکیایە. ژمارەی دانیشتووانی ئیستەنبووڵ 15.655.924 و 34 پارت بۆ ئەو هەڵبژاردنە هەوڵی بەدەستهێنان زۆرترین دەنگی دەنگدەرانی ئەو شارە دەدەن. بۆ بەدەستهێنانی کورسیی سەرۆکایەتیی گەورە شارەوانیی ئیستەنبووڵ، 22 پارت بەربژێری خۆیان هەیە و 30 کەسی بێلایەنیش بۆ هەمان پۆست خۆیان بەربژێر کردووە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو