لیژنەی پرۆسەی چارەسەری لە پەرلەمانی تورکیا گوێ لە نوێنەرانی دامەزراوە هزرییەکان دەگرێت

24-09-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی پاڵپشتیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی، کە لە چوارچیوەی پرۆسەی چارەسەری لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێندراوە، لە کۆبوونەوەکانی بەردەوامە و گوێ لە لایەن و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە دەگرێت.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا، لیژنەکە کاژێر 11:00ی ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئەیلوولی 2025 بە سەرۆکایەتیی نوعمان کورتوڵمووش، سەرۆکی پەرلەمان لە هۆڵی رێوڕەسمەکانی پەرلەمان کۆدەبێتەوە.
 
لیژنەکە لە 12یەمین کۆبوونەوەی خۆیدا کە ئەمڕۆ دەکرێت، میوانداریی نوێنەرانی دامەزراوە هزرییەکان و ناوەندەکانی توێژینەوە دەکات. ئامادەبووان را و پێشنیازی خۆیان سەبارەت بە پرۆسەکە پێشکێش دەکەن.
 
لە چوارچێوەی پێشنیاز و داواکارییەکانی ئەندامانی لیژنەکە لە پەرلەمان، قۆناخی گوێگرتن بەردەوامە، بەڵام زۆرینەی ئەندامانی لیژنەکە باسی ئەوە دەکەن کە ئیدی پێویستە کۆمیسیۆنەکە بچێتە قۆناخی هەموارکردنەوەی یاسایی.
 
بەپێی ئەوەی راگەیێندراوە، دوای تەواوبوونی قۆناخی گوێگرتن، را و پێشنیازی یاسایی ئامادە دەکرێن.
 
هەفتەی رابردوو لە کۆبوونەوەی 11یەمیندا، بەهۆی قسەکانی محەممەد بەشیر شیمشەک، یاریدەدەری سەرۆکی کۆمەڵەی تەبلیغی ئیسلامی، کە بە نزیک لە حیزبوڵڵا ناسراون، ئاڵۆزی دروست ببوو و بۆ ماوەیەک ئەندامانی دەم پارتی لە کۆبوونەوەکە چوونە دەرەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

لە تورکیا و باکووری کوردستان لە شەو و رۆژێکدا 6 ژن کوژران

لە ماوەی تەنیا یەک شەو و رۆژدا لە تورکیا و باکووری کوردستان شەش ژن کوژران؛ پلاتفۆرمێکی داکۆکیکار لە مافەکانی ژنانیش دەڵێت، سێ لەو ژنانە پێشتر بڕیاری "دوورخستنەوە و پاراستنیان" بۆ دەرچووە، بەڵام نەتوانراوە ژیانیان بپارێزرێت.