لە بۆدرومی تورکیا حەوت کۆچبەر خنکان

24-10-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە سنوورە ئاوییەکانی پارێزگای موغڵای تورکیا، بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاو کەوت. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، حەوت کۆچبەر خنکاون و دووانیش رزگارکراون.
 
رووداوەکە ئەمڕۆ هەینی 24ی تشرینی یەکەمی 2025 لە کەناراوەکانی ئۆرتاکەنت سەر بە شارۆچکەی بۆدروم روویدا.
 
بەلەمێک کە ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی دەگواستەوە ژێرئاو کەوت. دوای رووداوەکە تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان و تیمی ژێردەریایی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
 
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوو کۆچبەر رزگارکراون و تەرمی حەوت کۆچبەریش لەنێو ئاوەکە دەرهێندراون.
 
هێشتا ژمارە و ناسنامەی ئەو کۆچبەرانەی لە نێو بەلەمەکە بوون، رانەگەیێندراوە. تیمەکان بەردەوامن لە گەڕان لەنێو ئاوەکەدا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئایشەگوڵ دۆغان: بەناوی ملیۆنان کەسەوە چاودێریی راپۆرتە هاوبەشەکە دەکەین

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانەوە رایگەیاند، "دەبێت ئیدی بەناوی ملیۆنان کەسەوە هەموومان پێکەوە چاودێریی ئەم راپۆرتە بکەین و جێبەجێکردنی مسۆگەر بکەین."