رووداو دیجیتاڵ
ئاژانسی دەوڵەتی تورکیا دەستگیرکردنی تەمر دوکانجیی بڵاوکردەوە کە بە یەکێک لە ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی 2013ـی رەیحانڵیی پارێزگای هاتای دەیناسێنێت.
بەگوێرەی ئاژانسەکە، دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) زانیویەتی، دوکانجی هاوکاربووە لە گواستنەوەی ئەو تەقەمەنییانەی لە هێرشەکە بەکاربراون.
تورکیا پێیوایە، تەمر دوکانجی یەکێکە لە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی ساڵی 2013ـی شارۆچکەی رەیحانڵی لە پارێزگای هاتای.
هەر بەگوێرەی ئاژانسی دەوڵەتی تورکیا، دوکانجی لەو کاتەی ویستوویەتی لە سووریاوە بچێت بۆ لوبنان، لەلایەن دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت)ـەوە دەستگیرکراوە.
دوکانجی ناوی لە لیستی پرتەقاڵیی داواکراوانی تورکیایە و دوای ئەوەی دەستگیرکرا، گەرێندرایەوە بۆ تورکیا و رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای هاتای کرا.
یوسف نازیک ساڵی 2018 و محەممەد دیب کۆراڵی لە 2025، بە هەمان تۆمەت لە سووریا دەستگیرکران و گەرێندرانەوە تورکیا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ