رووداو دیجیتاڵ
بەپێی راپرسییەکی کۆمپانیاکانی توێژینەوەی ئارەئا، هۆکاری سەرەکیی کەمبوونەوەی دەنگەکانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) لە هەڵبژاردنەکانی دوایی، کێشەی ئابوورییە لە تورکیا.
کۆمپانیاکە ئەنجامی ئەو راپرسییەی بڵاوکردەوە کە لە دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 31ـی ئاداری ئەمساڵ کراوە. لە 26 شاردا پرسیاری لە سێ هەزار و 62 کەس کردووە "ئەگەر ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان بکرێ، دەنگ بە کام لایەن دەدەیت؟"
بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە، دەنگەکانی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و گەیشتووەتە 34.4٪ و ئاکپارتیش لە پلەی دووەم دێت و رێژەی دەنگەکانی 32.5٪ـە. پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) سێیەمە و رێژەی دەنگەکانی 9.9٪ ـیـە.
رێژەی دەنگی پارتەکان بەپێی راپرسییەکەی ئارەئا:
جەهەپە: 34.4٪
ئاکپارتی: 32.5٪
دەم پارتی: 9.9٪
مەهەپە: 9.1٪
سەرلەنوێ رەفاهـ: 5.6٪
بەپێی راپرسییەکە؛ سەرەکیترین هۆکاری کەمبوونەوەی دەنگەکانی ئاکپارتی کێشەی ئابوورییە. 61.1٪ـی بەشداربووانی راپرسییەکە رایانگەیاندووە هۆکاری دۆڕانی ئاکپارتی لەو هەڵبژاردنەکەدا کێشەی ئابووری بووە. 8.6٪ـیش کێشەی کۆچبەران بە هۆکار دەزانن و 8.5٪ پێیانوایە بەربژێرەکانی ئاکپارتی هۆکاری کەمبوونەوەی دەنگەکانی بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ