رووداو دیجیتاڵ
دوو ساڵ پێش ئێستا لە هاتای و ئێستاش لە ئیستەنبووڵ، بوومەلەرزە زیانی پێگەیاند. ئەمە چیرۆکی ماڵباتێکی 15 کەسییە.
دوو ساڵ لەمەوبەر لە پارێزگای هاتای بوومەلەرزە زیانی پێگەیاند و خۆی گەیاندە ئیستەنبووڵ، رۆژی چوارشەممە ئیستەنبووڵ چەند جارێک لەرییەوە کە تووندترینیان 6.2 پلەی رێختەر بوو.
ئەگەرچی بوومەلەرزەکە زیانی گیانیی نەبوو، بەڵام زیاتر لە 150 کەس بریندار بوون.
ئەحمەد دۆغدو، زیانبەرکەوتووی بوومەلەرزە دەڵێت: "لە ناوچەی دەمیرکۆپروی هاتا هاتووین. بوومەلەرزەکەی ئەوێ زیانی پێگەیاندین، هاتینە ئێرە، بەڵام لێرەش زیانی بوومەلەرزەمان بەرکەوت و ئەوەتا بە خاو خێزانەوە لێرەین. بوومەلەرزەکەی هاتای ماڵەکەی رووخاندم. بە زۆر رزگارمان بوو".
دانانی خێوەت و دابەشکردنی خواردن و هاواری 'لێرە خواردن هەیە'.. بۆ زیانبەرکەوتووانی هاتای دووبارەیە.
هەروەک خۆیان دەڵێن، رووداوەکان وەکو دیاردەی دیژاڤو دێتە بەر چاویان، واتە وەک ئەوەی پێشتر ئەو دیمەنەیان بینیێت
فاتیح دەمیر، زیانبەرکەوتوو بوومەلەرزە
"هەمان ئەوەی لە هاتای بەسەرم هات، لێرەش بەسەرم هاتەوە. ئەمە کێشەیەکی گەورەیە. بوومەلەرزەکەی ئەوێ جیاواز بوو و تووندتر بوو. بەڵام دەتوانم بڵێم راهاتووین".
بەشێک لەو زیانبەرکەوتووانە لە هاتای خانووەکانیان رووخاوە و ئێستا لە ئیستەنبووڵ لە خانووی کرێدا دەژین.
کەوسەر ئاکبوڵوت، زیانبەرکەوتووی بوومەلەرزە.
"ماڵەکەی ئێمە شوکر زیانی بەرنەکەوت، بەڵام بەگوێرەی ئەوەی لە هاوڕێکانم بیستوومە، لە گەڕەکەکانی دیکەدا زیانی ماڵی هەیە".
لەکاتی رۆژدا کەشوهەوا کەمتر ساردە.
بەڵام کاتێک شەو دادێت، زیانبەرکەوتووان ناچارن لەڕیێ ئاگر یانیش بە شێوازی دیکە خۆیان گەرم بکەنەوە.
هەروەک خۆیان دەڵێن، منداڵانیان سەرمایان دەبێت و بەمشێوەیە ناتوانن بیانپارێزن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ