دوای شەش ساڵ ئەردۆغان و ترەمپ رووبەڕوو دیداریان کرد

25-06-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دوای شەش ساڵ لە هۆڵەندا رووبەڕوو لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە خوانێکدا کۆبوونەوە.
 
لەسەر بانگهێشتی ویلیەم ئەلێکساندەر، پاشای هۆڵەندا ژمارەیەک لەو بەرپرسانەی بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی ناتۆ لەو وڵاتەن، بانگهێشتی خوانێکی نانخواردن کران. 
 
هەریەک لە ئەردۆغان و ترەمپ لەسەر هەمان مێزی نان خواردن دانیشتن. 
 
لەسەر هەمان مێزی نانخواردن جۆرجیا میلۆنی، مارک روتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ و پیتر پاڤیڵ، سەرۆککۆماری چیک دانیشتبوون.
 
سەرۆکایەتیی پەیوەندییەکانی کۆشکی کۆماریی تورکیا لەم بارەیەوە رایگەیاند: "سەرۆککۆمارمان بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان کە بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی ناتۆ سەردانی لاهای کردووە، دیدارێکی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سازکرد".
 
لە دیدارەکەدا ئەردۆغان و ترەمپ دا باسی پەیوەندییەکانی واشنتن و ئەنقەرە، بابەتە هەرێمی و جیهانییەکان کراون.
 
ئەردۆغان جەختی لەسەر بوونی توانای زیاتری هەردوولا لە کەرتی وزە، پیشەسازیی بەرگری و زۆر بواری دیکە کردووە و ئەمەی بە ئاسانکارییەک بۆ گەیاندنی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئەمریکا و تورکیا بە 100 ملیار دۆلار، وەسفکردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو