تورکیا بۆمبێکی زیرەک دروستدەکات

25-07-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پیشەسازیی بەرگریی تورکیا، یەکەمین بۆمبی زیرەکی بەناوی ئوچا "UÇA" دروستکرد.
 
ئوچا کە بۆ یەکەمجار لە 16هەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی پیشەسازیی بەرگریی IDEF 2023 نمایش دەکرێت، بەهۆی تایبەتمەندییەکانییەوە توانای پێکانی ئامانجەکانی هەیە.
 
بڕیارە ئەمساڵ تاقیکردنەوە لەسەر ئوچا بكرێت کە وەک تەقەمەنییەکی ستراتیجی رێنماییکراو جموجۆڵی کەشتی و ژێردەریاییەکانی دوژمن سنووردار دەکات.
 
ئوچا رۆژانی 25 بۆ 28ی تەممووز لە ئیستەنبووڵ و لە 16یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی پیشەسازیی بەرگریی (IDEF 2023) بۆ یەکەمجار نمایشدەکرێت.
 
ئەو جۆرە بۆمبە کە سیستەمی دەنگیی ژێرئاوی IFF (جیاکردنەوەی دۆست لە دوژمن)ی بۆ دەبەسترێت، سانسۆری پەستان و لەرزین و موگناتیسی و هەستیاریی دەنگی دەبێت. بڕیاریشە ئەمساڵ لە مانۆڕێکدا ئوچا لە دەریادا تاقی بکرێتەوە. 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە