رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات لە 21 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا بەفر ببارێ، لەنێویاندا ئەرزەڕۆم، وان و سێواسی باکووری کوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا بڵاویکردەوە، پێشبینیی بارینی بەفرێکی کەم و مامناوەند لە 21 پارێزگا دەکرێت.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، پێشبینی دەکرێ بەفربارین لە بەیانیی رۆژی سێشەممەوە دەستپێبکات و تاوەکو کۆتایی هەفتە بەردەوام بێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە پارێزگاکانی سێواس، ئەرزینگان، چەولیگ، ئەرزەڕۆم، مووش، بەدلیس، جۆلەمێرگ، وان، ئاگری و ئیدر لە باکووری کوردستان و پارێزگاکانی بۆڵو، کاستامۆنو، چانکری، یۆزگات، نیدە، قەیسەری، تۆکات، گوموشهانە، بایبورت، ئارتڤین و نەڤشەهیر بەفر دەبارێ.
پلەی گەرما لە ناوچەکانی باکووری کوردستان لە 2 بۆ 4 پلە دادەبەزێ و لە ناوچەکانی دیکەدا گۆڕانکارییەکی بەرچاو روونادات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ