چوار کۆچبەر لە بارهەڵگرێکدا لە سنووری نێوان تورکیا و یۆنان گیانیان لەدەستدا

25-07-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نوێنەری فیدراسیۆنی سەرانسەریی پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا رایگەیاند، چوار کۆچبەر، کە ویستوویانە لە رێگەی تورکیاوە بچنە یۆنان، لە بارهەڵگرێکدا بەهۆی نەبوونی هەناسە و گەرماوە گیانیان لەدەستدا، بەڵام هێشتا نەناسراونەتەوە.
 
رۆژی سێشەممە، 25-7-2023، هیوا خدر، نوێنەری فیدراسیۆنی سەرانسەریی پەنابەرانی عێراق لە تورکیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەو چوار کۆچبەرە چوونەتە نێو بارهەڵگرێکی داخراو کە لە ئیزمیرەوە بەرەو شارۆچکەی ئەدێرنە رۆیشتووە بۆ ئەوەی لە دەروازەی ئەکسێلاوە بچێتە دوورگەی ساڵۆنیکی یۆنان، بەڵام بەهۆی نەمانی ئۆکسجین و هەروەها گەرماوە گیانیان لەدەستدا."
 
هیوا خدر دەڵێت، "ئەو کۆچبەرانە کە هێشتا ناسنامەکانیان نەناسراونەتەوە، دووانیان لە سنووری تورکیان گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسەکەی دیکەشیان لە کاتی گەیاندنیان بە نەخۆشخانە لە سنووری یۆنان گیانیان لەدەستداوە."
 
بە گوتەی هیوا خدر، پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە و شۆفێری بارهەڵگرەکەش دەستگیرکراوە، روونیش نییە ئایا ئەو کۆچبەرانە خەڵکی کوردستان و عێراق بن یان نا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئایشەگوڵ دۆغان: بەناوی ملیۆنان کەسەوە چاودێریی راپۆرتە هاوبەشەکە دەکەین

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانەوە رایگەیاند، "دەبێت ئیدی بەناوی ملیۆنان کەسەوە هەموومان پێکەوە چاودێریی ئەم راپۆرتە بکەین و جێبەجێکردنی مسۆگەر بکەین."