رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان ئاگر لە کێڵگەیەکی گەڕان بەدوای نەوتدا کەوتەوە و بەو هۆیەوە 8 کەس بریندار بوون.
ئاگرەکە شەوی پێنجشەممە 24ـی تەمموزی 2025 لە کێڵگەی نەوتی ئوچتەپە-1 لەسەر رێگەی ئامەد-ئێلیهـ روویدا.
دوای ئاگادارکردنەوە، تیمەکانی فریاگوزاریی خێرای 112، بەرگری شارستانی و جەندرمە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
برینداربووان بە ئەمبوڵانس گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکە.
کۆمپانیای نەوتی نێودەوڵەتیی تورکیا کار لە کێڵگەکە دەکات و هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان کارمەندانی کێڵگەکە بە داخستنی قوفڵی نەوتەکە، رێگرییان لە تەشەنەسەندنی ئاگرەکە کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ