رووداو دیجیتاڵ
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی بە مەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بەرەوە دوورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوت.
ئەو شاندە، کە بەیانی ئەمڕۆ هەینی 25ـی تەمموزی 2025 بەرەو دوورگەکە بەڕێکەوتوون، پێکهاتووە لە هەریەک لە پەروین بوڵدان بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، میدحەت سانجار پەرلەمانتارانی دەم پارتی و پارێزەر ئۆزگور فایەق ئەرۆل.
چاوەڕوان دەکرێت شاندەکە دوای گەڕانەوەیان لە دوورگەی ئیمراڵی ئەنجامی کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئۆجەلان بۆ رای گشتی باس بکەن.
رۆژی 12ـی ئایاری 2025، پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەی 12ـی خۆی راگەیاند کە لە 5-7ـی ئایار بەڕێوەچووە. پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ