رووداو دیجیتاڵ
بهگوێرهی توێژینهوهیەک له تورکیا و باکووری کوردستان، هێڵی برسێتی 28 ههزار و 444 لیره ( 693 دۆلار) و هێڵی ههژاری 87 ههزار و 910 لیره ( دوو هەزار و 144 دۆلار) ـە.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی کۆنفیدراسیۆنی یەکگرتووی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، ئەنجامی ئەو توێژینەوەیەی بڵاوکردەوە، کە بۆ مانگی ئاب ـی 2025 لەبارەی "هێڵی برسێتی و هەژاری" لە تورکیا ئامادەی کردووە.
بەگوێرەی توێژینەوەکە لە مانگی ئابی ئەمساڵدا لە تورکیا سنووری برسیێتی بۆ خێزانێکی چوار کەسی بە بەراورد بە مانگی تەممووز 744 لیرە (18 دۆلار و 15 سەنت) زیادیکردووە و گەیشتووەتە 28 ههزار و 444 لیره ( 693 دۆلار).
ئەمە لە کاتێکدایە کە کەمترین بڕە مووچە لە ساڵی 2025 ـدا بە 22 هەزار و 104 لیرە دەستنیشانکراوە کە دەکاتە (567 دۆلار). بەم شێوەیە سنووری برسیێتی 6 هەزار و 340 لیرە کەمترین بڕە مووچەی تێپەڕاندووە.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەدرا، گەیشتن بە ئاستی سنووری هەژاری، پێویستە کەمترین مووچەی فەرمانبەران بەلایەنی کەمەوە 74٪ و مووچەی مامناوەندی فەرمانبەرانیش بە رێژەی 53.4٪ زیاد بکرێت.
له تورکیا و باکووری کوردستان نزیکهی 30٪ ـی خهڵک به کەمترین بڕەمووچه کار دهکهن. ئهوهش بهشی بژێوییان ناکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ