رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی نوێترین داتاکانی دامەزراوی ئاماری تورکیا، ژمارەی دانیشتووانی تورکیا و باکووری کوردستان تاوەکو یەکی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ گەیشتووەتە 85 ملیۆن و 980 هەزار و 654 کەس و لە ماوەی 9 مانگی ئەمساڵدا 315 هەزار و 710 کەس زیاد بووە.
دامەزراوەکە، سێ مانگ جارێک ئاماری دانیشتووانی تورکیا و باکووری کوردستان بڵاودەکاتەوە، رۆژی دووشەممە 24 ـی تشرینی دووەمی 2025 نوێترین ئاماری بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی داتاکان، ژمارەی دانیشتووان، کە لە کۆتایی ساڵی 2023 ـدا 85 ملیۆن و 664 هەزار و 944 کەس بوو، لە ماوەی 9 مانگی ئەمساڵدا 315 هەزار و 710 کەس زیادیکردووە.
لە ماوەی نێوان یەکی تەممووز بۆ یەکی تشرینی یەکەم، 155 هەزار و 800 کەس بۆ سەر ژمارەی دانیشتووان زیاد بوون. بەم شێوەیە، ژمارەی دانیشتووانی تورکیا تاوەکو یەکی تشرینی یەکەم گەیشتووەتە 85 ملیۆن و 980 هەزار و 654 کەس.
لەو ژمارەیە 43 ملیۆن و سێ هەزار و 770 کەس واتە 50.02% لە رەگەزی نێر و 42 ملیۆن و 976 هەزار و 884 کەس، واتە 49.98% کەس لە رەگەزی مێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ