تورکیا لە 15 هەزار مامۆستا، تەنیا 6 مامۆستای زمانی کوردیی دامەزراند

25-11-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە کۆی 15 هەزار مامۆستا کە لە تورکیا و باکووری کوردستان دامەزرێندران، تەنیا 6 مامۆستایان بۆ زمانی کوردین.
 
رۆژی دووشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2025 ئەنجامی دامەزراندنی مامۆستایان لە تورکیا و باکووری کوردستان، بۆ ساڵی خوێندنی 2025 - 2026 ئاشکرا کرا.
 
بەپێی ئەنجامەکان، لە پلەی یەکەمدا مامۆستای پۆل دێت بە چوار هەزار و 378 مامۆستا، دوای ئەویش پەروەردەی تایبەت بە سێ هەزار و 8 مامۆستا و وانەی ئایینی بە هەزار و 802 مامۆستا دێت.
 
لەو 15 هەزار دامەزراندنەدا تەنیا پێنج مامۆستا بۆ زاراوەی کرمانجی و یەک مامۆستا بۆ زاراوەی کرمانجکی (زازاکی) دامەزراوە.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردەی تورکیا، لەنێوان ساڵانی 2014 بۆ 2025، 153 مامۆستا بۆ زاراوەی کرمانجی و 47 مامۆستا بۆ زاراوەی کرمانجکی-زازاکی دامەزراون.
 
لە ساڵی خوێندنی 2024-2025دا، لە 196 قوتابخانەی فەرمیی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی تورکیا، 27 هەزار و 15 قوتابی وانەی کوردی بە شێوەزارەی کرمانجییان هەڵبژاردبوو و لە 30 قوتابخانەشدا سێ هەزار و 510 قوتابی وانەی کوردی بە شێوەزاری کرمانجکی هەڵبژاردبوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لەگەڵ ئاکپارتی کۆدەبێتەوە

شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە چوارچێوەی سەردانەکانی بۆ لای پارتە سیاسییەکان، سبەی سەردانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) و پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) دەکات.