رووداو دیجیتاڵ
ساروهان ئۆڵوچ، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چەپی سەوز - یەسەپە دەڵێت، ئەیلوولی ئەمساڵ گۆڕانکاری لە پارتەکەیاندا دەکەن و ناوەکەشی دەگۆڕن.
لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنییدا ساروهان ئۆلوچ باسی لەوە کرد کە ئەیلوولی ئەمساڵ یەسەپە کۆنگرە دەبەستێت کە کۆنگرەیەکی "نائاسایی و بەرفراوان دەبێت و تێیدا گۆڕانکاری لە پەیڕەوی نێوخۆ دەکرێت" و ناوی پارتەکەش دەگۆڕن.
بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چەپی سەوز ئەو کۆنگرەیەی بە "گرنگ" زانی بۆ ئەوەی دوای گۆڕانکارییەکان راستەوخۆ دەست بە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بکەن کە بڕیارە 31ی ئاداری 2024 بەڕێوەبچن.
پارتی چەپی سەوز - یەسەپە ساڵی 2012 دامەزراوە و رۆژی 2-4-2016 لەگەڵ پارتی یەکسانی و دیموکراسیی تورکیا یەکیگرت. پارتەکە تائێستا چوار کۆنگرەی بەستووە.
لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی تورکیادا کە 14-5-2023 بەڕێوەچوو، پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە بەهۆی بەردەوامیی پرۆسەی دادگەیی بۆ داخستنی، بە ناوی پارتی چەپی سەوز - یەسەپە بەشداری کرد و 8.8٪ی دەنگەکانی بردەوە و بە 61 پەرلەمانتارەوە چووە نێو پەرلەمان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ