ئەردۆغان: تکایەک لە برا کوردەکانم دەکەم

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ئەمڕۆ سێشەممە 27-01-2026 لە پرۆگرامێکی تایبەت بە خەڵاتکردنی ئەو بەڵێندەرانەی تورکیا کە لە دەرەوەی وڵات کار و چالاکیی زۆریان کردووە، باسی دۆخی سووریا، بەتایبەتی مافی کوردی کرد و گوتی، "سەرۆککۆمار ئەحمەد شەرع، لە دوایین بڕیارنامەدا مافی بنەڕەتیی برا کوردەکانمان مسۆگەر دەکات کە لە سەردەمی رژێمی ئەسەد تەنانەت بە هاووڵاتی هەژمار نەدەکران، ئەمە زۆر خۆشحاڵی کردین."
 
ئەردۆغان هەروەها باسی ئەو ناوچانەی سووریای کرد کە بە نەوت دەوڵەمەندن، بەتایبەتی دێرەزوور کە لە چەند ساڵی رابردوودا لەژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بوون و ئێستا کەوتوونەتەوە ژێر دەسەڵاتی دیمەشق و پاشان ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێ یەک دەسەڵات و یەک هێز لە هەموو سووریادا هەبێ و گوتی، "دەوڵەت لەنێو دەوڵەت نابێت. هێزی جیای چەکداری لەنێو دەوڵەت نابێت. سوپای هاوتەریب نابێ. بەتایبەتی داوا لە براکوردەکانم دەکەم، نەخزێنە نێو ئەو یارییانەی برایەتیی دێرین و هەمیشەیی ئێمە دەکەنە ئامانج و دووبەرەکی دەخەنە نێوانمان."
 
ئەردۆغان هەروەها گوتی، "وەڵامی داواکاریی کۆمەکی مرۆیی برا کوردەکانی ئەودیو سنوور، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی سووریا دەدەینەوە. ئافاد، مانگی سوور و رێکخراوە مرۆییەکانی دیکەمان دەستی هاوکاری بۆ ئەو خەڵکەی باکووری سووریا درێژ دەکەن کە شایستەن."
 
سەرۆککۆماری تورکیا رەخنەی لە بەرپرسانی باڵای هەسەدە گرت و بەوە تۆمەتباری کردن کە چەند جارێک پابەندی ئاگربەست نەبوون و پاشانیش داوای کرد ئەو "جۆرە هەڵەیە" دووبارە نەبێتەوە.
 
ئەم گوتەیە لە کاتێکدایە، بەرپرسانی هەسەدە چەندینجار رایانگەیاندووە، حکومەتی سووریا پشت لە رێککەوتنەکان دەکات و پابەندی ئاگربەستیش نابێت.
 
ئەردۆغان گوتی، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بە هەستیارییەوە کار دەکات بۆ ئەوەی شەڕ کۆتایی بێت و ئاشتی بەدی بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاوسەرۆکانی دەم پارتی و سەرۆکی جەهەپە

هاوسەرۆکی دەم پارتی دوای کۆبوونەوە لەگەڵ جەهەپە: یارییەکی مەترسیدار لە ناوچەکە بەڕێوەدەچێت

شاندێکی باڵای دەم پارتی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سووریا و رۆژئاوای کوردستان سەردانی جەهەپە دەکات. هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت، کۆبوونەوەکەیان ئەرێنی بووە و هۆشدارییش دەدات لەوەی "یارییەکی مەترسیدار" لە ناوچەکەدا بەڕێوەدەچێت