باخچەلی: ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر خۆ بەدەستەوەدان نییە، مسۆگەرکردنی ئیرادەی سەرکەوتنی تورکیایە

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) پەیامێکی لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە بڵاوکردەوە. دەڵێت، ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر خۆ بەدەستەوەدان نییە، بەڵکو مسۆگەرکردنی ئیرادەی سەرکەوتوو و بەهێزی سەدەی تورک و تورکیایە. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی مەهەپە؛ دەوڵەت باخچەلی، بەربانگی لەگەڵ ئەندامانی دەستەی سەرکردایەتی، دەستەی دیسپلینی ناوەندی و پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتەکەی لە ئەنقەرە کردووە. تێیدا گوتارێکی پێشکێش کردووە و چەند پەیامێکی لەبارەی پرۆسەی چارەسەریی بڵاوکردووەتەوە. 
 
باخچەلی، لەبارەی پرۆسەی چارەسەرییەوە رایگەیاند، "تورکیا بەخێرایی خۆی لەو قورساییانە رزگار دەکات کە لەسەر شانییەتی. هیچ هێزێکی دوژمنکار و دەستدرێژیکار نییە و ناکرێت هەبێت کە رێگری لە هەستانەوەی ئەم وڵاتە زڵهێزە بکات و رێڕەوە مێژووییەکەی بپچڕێنێت." 
 
دەوڵەت باخچەلی، لە پێناسەی پرۆسەی چارەسەریدا کە "ئاکپارتی و مەهەپە" بە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر ناوی دەبەن، باس لەوە دەکات پرۆسەکە نە خۆبەدەستەوەدانە، نە سازشکردنە و دەشڵێت، "ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر سازشکردن نییە، بەڵکو قەڵایەکی پتەوە بۆ سەدەی تورک و تورکیا. ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر خۆ بەدەستەوەدان نییە، بەڵکو مسۆگەرکردنی ئیرادەی سەرکەوتوو و بەهێزی سەدەی تورک و تورکیایە."
 
سەرۆکی مەهەپە باس لە پێکەوەژیانی دێرینی کورد و تورک دەکات لە باکووری کوردستان و دەشڵێت: "ئەگەر لە جوگرافیای ئەنادۆڵدا بە دڵ و گیان بەرگری لە یەکێتی و برایەتیمان نەکەین، بەهۆی هۆکاری بێ بنەما و حیساباتی هەرزان و ئارەزووی سادە و گوشاری ئەم و ئەو لێک دووربکەوینەوە، ئەوا بزانن هەرگیز ناتوانین لەسەر ئەم خاکە بمێنینەوە کە کردوومانەتە نیشتمان." 
 
بەم رستەیەش درێژە بە قسەکانیدا: "ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر، لەژێر چەتری مێژوو و کولتووری هاوبەشماندا، تێکەڵاوبوون و باوەشکردنەوەیە بەیەکدا. لە کاتێکدا کە دەوروبەرمان لە ئاگردایە، پێویستە بە وردی پارێزگاری لە روخساری پاکی وڵات و نەتەوەکەمان بکەین." 
 
هەر لەبارەی برایەتیی کورد و تورک، دەوڵەت باخچەلی بەمشێوەیە دوا: "لە شرنەخ گوێبیستی ئەو شیعرە دەبین کە لە ئەدیرنە دەگوترێت. لە ئیزمیر ئەو خواردنە دەخۆین کە لە هەکاری لێنراوە. لە وان یاوەریی هەڵپەڕکێی هۆرۆن دەکەین کە لە ترابزۆن دەکرێت. لە مانیسا گوێ لەو گۆرانییە دەگرین کە لە ئادیامان بە ئازارەوە دەگوترێت. لە بەدلیس بەشداریی هەڵپەڕکێی یۆزگات دەکەین. لە ئەنقەرە تامی ئەو مورەیەی دەچێژین کە لە ئورفا کوڵاوە. لە چۆروم، سامسوون، ریزە، ئەرزەروم، تەکیرداغ، ئەفیۆن و ئیستەنبووڵ، فرمێسکی چاوی ئەوانە دەسڕین کە لە مێردین، دێرسم و سێرت دەگرین و ئارەقەی نێوچەوانی ئەوانە دەسڕین کە لە باتمان، دیاربەکر، مووش و چەولگ ماندوون. بە کورتی، خەمی هەموو مرۆڤێکی جوانی
 نەتەوەکەمان دەخۆین."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە ئێلیهـ لە باکووری کوردستان

تورکیا 11.6 ملیۆن بەرمیل لە یەدەگی ستراتیژیی نەوتی دەخاتە بازاڕەوە

وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی بڕیاریداوە 11.6 ملیۆن بەرمیل لە یەدەگی ستراتیژیی نەوتی خۆی بەکاربهێنێت، ئەمەش وەک بەشێک لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ راگرتنی هاوسەنگیی نرخ.