لە بورسە هۆتێلێک گڕدەگرێت

27-03-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئاگر لە هۆتێلێکی ناوچەی ئوڵوداغی پارێزگای بورسە کەوتەوە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بەردەوامە. سەرۆکی گەورەشارەوانیی بورسە دەڵێت کەسێک گیانی لەدەستداوە.
 
ئاگرەکە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 27-3-2025) لە هۆتێلێک بەناوی کاروان سەرای کەوتووەتەوە و لە ماوەیەکی کورتدا بە تەواوی تەشەنەی سەندووە.
 
تیمەکانی بەرگریی شارستانیی بورسە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بەردەوامە.
 
مستەفا بۆزبەی، سەرۆکی گەورەشارەوانیی بورسە رایگەیاند، لە رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە.
 
ئەرۆڵ ئاییڵدز، پارێزگاری بورسە بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە، ئەو هۆتێلە بەهۆی بوونی کەموکوڕی داخراوە و کاژێر 06:00ـی بەرەبەیان، بە هۆکارێکی نادیار سووتاوە.
 
هەر بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هیچ میوانێک لە هۆتێلەکەدا نەبووە، بەڵام باس لەوە دەکرێت ئەگەری ئەوە هەیە کەسانێک لە ژوورەوە گیریان خواردبێت. هەر بۆیە تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی دڵنیابوونەوەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئایشەگوڵ دۆغان: بەناوی ملیۆنان کەسەوە چاودێریی راپۆرتە هاوبەشەکە دەکەین

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانەوە رایگەیاند، "دەبێت ئیدی بەناوی ملیۆنان کەسەوە هەموومان پێکەوە چاودێریی ئەم راپۆرتە بکەین و جێبەجێکردنی مسۆگەر بکەین."