کڵچدارئۆغڵو بۆ باخچەلی: پێشنیازی داخستنی دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمەریکا بهێننە پەرلەمان دەنگی پێدەدەین

27-05-2022
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو هەولێر

سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری -جەهەپە لەبارەی پێشنیازی دەرچوونی تورکیا لە ناتۆ، وەڵامی سەرۆکی مەهەپەی دایەوە و دەڵێت، ناتۆ بۆ تورکیا پێویستە، بەڵام ئەگەر دەسەڵات پێشنیازی داخستنی دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە تورکیا بهێنێت بۆ پەرلەمان، دەنگی پێدەدەن. 
 
کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 26ـی ئایاری 2022، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، "ئێمە هێندەی دژی نیو لیبرالیزم و دژی سەربازانی بیانین لەسەر خاکی خۆمان، ئامادەین هەرچی پێویست بێت بیکەین، ئەی ئێوە ئامادەن؟ خاوەنەکانی دەسەڵات؟ جەهەپە ئامادەیە، چاوەڕێین".
 
کڵچدارئۆغڵو لە تویتێکی دیکەدا نووسی: "باخچەلی پێشنیازی دەرچوون لە ناتۆی کرد. ناتۆ بۆ تورکیا پێویستە، بەڵام دەمەوێت بیبینم کە وەک حکومەت چەندە دڵسۆزن. ئەمریکا یۆنانی پڕ کرد لە بنکەی سەربازی. ئامانجەکانی ڕوونن، با پێشنیازی داخستنی دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکا لە تورکیا بهێنن بۆ پەرلەمان، ئێمە بە گیانی هێزی میللـی پاڵپشتیی دەکەین".
 
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە کە هاوپەیمانی ئاکپارتییە رۆژی 24ـی ئایاری 2022، لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا لەبارە داواکاری سوێد و فینلەندا بۆ بوون بە ئەندام لە ناتۆ رایگەیاند، پەکەکەییەکان و فەتۆییەکان بە ئارەزووی خۆیان لەو وڵاتانەدا هاتووچۆ دەکەن، بەڵێکردن بۆ ئەندامێتیی سوێد و فینلەندا بەڵێکردنە بۆ "تیرۆریزم"، تورکیا بێ بژاردە و بێچارە نییە، ئەگەر لەنێو هەلومەرجەکاندا گوشاری بخرێتە سەر، تەنانەت پێویستە دەرچوون لە ناتۆش وەکو جێگرەوە بخرێتە بەرباس.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی تورکیا رێگریکردن لە کاروانێکی 25 بارهەڵگریی هاوکاری بۆ کۆبانێ دەکاتە رۆژەڤ

جەهەپە رێگریکردن لە گەیاندنی هاوکاری بۆ کۆبانێ دەباتە پەرلەمان

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی تورکیا رێگریکردن لە کاروانێکی 25 بارهەڵگریی هاوکاری بۆ کۆبانێ دەکاتە رۆژەڤ. ئەو دەڵێت، هاوکارییەکان شیر، ئاو و دایبی بوون و لەلایەن پارێزگارەوە رێگرییان لێکراوە