رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان چوونی خەڵک بۆ 5 ناوچەی سەر بە شارۆچکەی باسا بۆ 9 رۆژ قەدەخە کرا. بڕیارەکە بەپێی یاسای سەربازی راگەیێندراوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێک، کە لەلایەن پارێزگای شرنەخ بڵاوکراوەتەوە، 5 ناوچەی سەر بە شارۆچکەی باسا، وەک "ناوچەی ئەمنیی تایبەت" ناسێندراون و بۆ 9 رۆژ هاتووچۆی خەڵک بۆیان قەدەخەیە.
بڕیاری قەدەخەکردنەکە رۆژی 27ـی حوزەیرانی 2025 دەستیپێکردووە و تاوەکو 5ـی تەمموزی 2025 بەردەوام دەبێت.
پارێزگەی شرنەخ رایگەیاندووە، "بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، دەستەبەرکردنی سەلامەتیی گشتی، رێگری لە تاوان و پاراستنی ماف و ئازادییەکانی دیکە، ئەو ناوچانە وەک ناوچەی ئەمنیی تایبەت راگەیێندراون" و داوای لە خەڵکی کردووە بۆ پاراستنی سەلامەتیی خۆیان، پابەندی بڕیارەکە بن و سەردانی ئەو ناوچانە نەکەن.
ئەم بڕیارەی پارێزگای شرنەخ لە کاتێکدایە پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە رۆژی دووشەممە 12ـی ئایاری 2025 رایگەیاند، لە رۆژانی 5-7ـی ئایاردا کۆنگرەی 12ـی خۆی کردووە و بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری داوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ