تورکیا
چاوەڕوان دەکرێت لە دوو رۆژی داهاتووی پێشانگەکەدا رێککەوتنی زیاتر واژۆ بکرێت. وێنە: YASIN AKGUL/AFP
رووداو دیجیتاڵ
لە پێشانگەی پیشەسازیی بەرگریی نێودەوڵەتیی تورکیا (IDEF)دا، دەیان رێککەوتن لەنێوان لایەنە حکومییەکانی ئەو وڵاتە و دامەزراوە گشتییەکان و کۆمپانیا تایبەتەکان لە بوارەکانی سەربازی و بەرگری واژۆ کران.
دیدار و کۆبوونەوەکان لە پێشانگەکە بە ئامادەبوونی لایەنە فەرمییەکان و بەشداریی نوێنەرانی دامەزراوەکان و کۆمپانیا پەیوەندیدارەکان بەڕێوەچوو. جگە لە رێککەوتنەکانی نێوان دەستە و دامەزراوە حکومییەکان و کۆمپانیا نێوخۆییەکانی تورکیا، چەندین رێککەوتننامە لەنێوان دامەزراوەکانی تورکیا، کۆمپانیا، دەستە و دامەزراوەکانی وڵاتانی دیکە لەوانە سعودیە، کوەیت، پاکستان، قیرغزستان و ئازەربایجان، لە بوارەکانی هاوئاهەنگی سەربازیی و تەکنەلۆژی واژۆ كران.
پێشانگەکە بەردەوام دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت لە دوو رۆژی داهاتووی پێشانگەکەدا رێککەوتنی زیاتر واژۆ بکرێت.
رۆژی سێشەممە 25-07-2023 لەژێر چاودێریی سەرۆکایەتیی کۆمار و بە بەشداریی 1461 کۆمپانیا لە 55 وڵاتەوە، 16هەمین پێشانگەی پیشەسازیی بەرگریی نێودەوڵەتی (IDEF) لە ئەنقەرە کرایەوە، کە تاوەکو رۆژی 28ی تەممووز بەردەوام دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ