پێنج رۆژە دارستانەکانی بورسەی تورکیا دەسووتێن

27-07-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دارستانی شارۆچکەکانی گورسو و کەستەل ماوەی پێنج رۆژە دەسووتێن، شەوی رابردوو ئاگرەکە زۆر زیاتر تەشەنەی سەند و بەهۆیەوە چەندین گوند چۆڵکراون.
 
بەگوێرەی زانیاریی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی بورسە، رۆژی شەممە 26-7-2025 ئاگرەکە بەهۆی خێرایی با زۆر زیاتر تەشەنەی سەندووە و رووبەرێکی بەرفراوانی گرتووەتەوە.
 
هەر بۆیە شەوی رابردوو ژمارەیەکی زۆر زیاتر لە تیمەکانی بەرگریی شارستانی و ئەمبوڵانس گەیشتنە شارۆچکەکانی گورسو و کەستەل.
 
بەهۆی تەشەنەسەندنی ئاگرەکەوە ژمارەیەکی زۆر لە گوندەکانی سنوورەکە چۆڵکران و خەڵکەکەی گوێزراونەتەوە بۆ ناوچەی سەلامەت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گرتووخانەکانی تورکیا ئەو دەنگۆیە رەتدەکاتەوە.

تورکیا دەنگۆی دروستکردنی ڤێلا بۆ ئۆجەلان رەتدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گرتووخانەکانی تورکیا ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە دروستکردنی "ڤێلا و خانووی تایبەت" بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمراڵی دەکەن و رایدەگەیێنێت: "ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە."