لە سێ ساڵدا لە باکووری کوردستان و تورکیا 79 هەزار کۆمپانیا داخراون

27-09-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ماوەی سێ ساڵدا بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە 79 هەزار و 485 کۆمپانیا داخراون، هەزار و 260 کۆمپانیاش مایەپووچبوونیان راگەیاندووە.
 
محەممەد تاهتاسز، پەرلەمانتاری پارتی گەلی کۆماری - جەهەپە، لە رێگەی پەرلەمانەوە پرسیاری لە وەزیری بازرگانی کردووە سەبارەت بە ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی لە سێ ساڵی رابردوودا داخراون یان مایەپووچ بوون.
 
عومەر پۆڵات، وەزیری بازرگانیی تورکیا لە وەڵامی ئەو پەرلەمانتارەی جەهەپەدا رایگەیاندووە، لەنێوان 1ی کانوونی دووەمی 2021 تاوەکو 31ی تەممووزی ئەم ساڵ 79 هەزار و 485 کۆمپانیا داخراون؛ زۆربەی کۆمپانیاکان بەهۆی کێشەی داراییەوە داخراون.
 
هەر بەپێی ئاماری وەزیری بازرگانی، لە ماوەی ئەو سێ ساڵەدا 446 هەزار و 227 کۆمپانیای نوێ دامەزراون.
 
لە سەرەتای ساڵی 2021 تاوەکو 31ی تەممووزی ئەم ساڵ، هەزار و 260 کۆمپانیا مایەپووچ بوون؛ جگە لەوەش 1000 کۆمپانیای دیکە داواکاریی مایەپووچبوونیان پێشکێش کردووە و پرۆسەکەیان بەردەوامە.
 
کۆی گشتی یەک ملیۆن و 491 هەزار و 987 کۆمپانیا لە باکووری کوردستان و تورکیا هەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان: لە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە سێ باشترین وڵاتی جیهانین

سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، وڵاتەکەی لە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە سێ باشترین وڵاتی جیهانە. ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەو وڵاتانەی تاوەکو دوێنێ رەتیان دەکردەوە تەکنەلۆژیای پیشەسازیی بەرگریمان پێبدەن، ئێستا تەکنەلۆژیای ئێمە ھاوردە دەکەن."