رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی تورکیا، لە رۆژی یەکشەممەوە شەپۆلێکی باران و بەفربارین باکووری کوردستان و تورکیا دەگرێتەوە. رۆژی دووشەممە لە 11 پارێزگای باکووری کوردستان و دوو پارێزگای تورکیا بەفر دەبارێت.
بەگوێرەی راگەیێندراوی کەشناسی تورکیا، رۆژی یەکشەممە 30 ـی تشرینی دووەمی 2025 جگە لە پارێزگای ئەدیرنەی تورکیا، لە 80 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا باران دەبارێت و رۆژی دووشەممە یەکی کانوونی یەکەم لە 11 پارێزگای باکووری کوردستان و دوو پارێزگای تورکیا بەفر دەبارێت.
رۆژی دووشەممە یەکی کانوونی یەکەمی 2025، لە پارێزگاکانی قەرس، ئاگری، ئەردەخان، وان، جۆلەمێرگ، بەدلیس، مووش، ئەرزەڕۆم، چەولیک، ئەرزینگان و سێوازی باکووری کوردستان بەفر دەبارێت و هۆشداری دراوەتە هاووڵاتییان کە لە کاتی هاتووچۆدا پابەندی رێنوێنییەکان بن.
شارەزایانی کەشناسی، ئاماژە بەوەدەکەن, بەپێی نەخشەی پێشبینییەکان، ئەگەری هەیە زستانی ئەم ساڵ ببێتە پڕ بەفر و بارانترین زستانی 10 ساڵی رابردوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ