لە ئیستەنبووڵ هێرش کرایە سەر کەنیسەیەک و کەسێک کوژرا

28-01-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئیستەنبووڵ هێرش کرایە سەر کەنیسەیەک و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا. وەزیری ناوخۆی تورکیاش رایگەیاند، هێرشەکە لەلایەن دوو کەسەوە کراوە و هەوڵدەدەن دەستگیریان بکەن.

رووداوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی کانوونی دووەمی 2024 لە گەڕەکی بیوکدەرە لە ناوچەی سارییەری ئیستەنبووڵ لەکاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمێکی ئایینی لە کەنیسەی سانتا مارییا روویدا.

لە هێرشەکەدا دوو کەس لەناکاو بە چەکەوە چوونەتە ژوورەوە و تەقەیان لە خەڵکی نێو کەنیسەکە کردووە. ئامادەبووانی رێوڕەسمەکە بۆ پاراستنی گیانیان، خۆیان بە زەویدا داوە.

تائێستا نازانرێت تەقەکەرەکان کێن و باس لەوە دەکرێت کە لە کاتی تەقەکردنەکەدا دەمامکیان بەستووە و دەموچاویان نەبیندراوە.

لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و هێزە ئەمنییەکانی ئیستەنبووڵ لە هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تەقەکەرەکان.

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەرکۆنەی هیرشەکەی کرد و رایگەیاند، هێرشەکە کاژێر 11:40 خولەکی ئەمڕۆ لەلایەن دوو کەسەوە کراوە، لە هێرشەکەدا کەسێک کوژراوە. پۆلیس بەدوای تەقەکەرەکاندا دەگەڕێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەفربارین لە شاری ئاگریی باکووری کوردستان. وێنە: AA/ئەرشیڤ

کەشناسیی تورکیا: پێشبینیی بارینی بەفر لە 21 پارێزگا دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات لە 21 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا بەفر ببارێ، لەنێویاندا ئەرزەڕۆم، وان و سێواسی باکووری کوردستان