رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی تورکیا بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە هاوتا ئێرانییەکەی کرد. دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ـی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کرد.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی فیدان و عێراقچی، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا و هەڵسەنگاندن بۆ ئەو هەوڵانە کرا کە ئامانجیان کەمکردنەوەی گرژییەکانە.
ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئێران لە کاتێکدا دێت، دۆخی ناوچەکە بەرەو هەڵکشانی زیاتری گرژییەکان دەچێت بەتایبەتی لەبارەی هەڕەشە بەردەوامەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و ئەگەری سەرهەڵدانی جەنگ لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ