ئەردۆغان لە زیندانەوە بۆ کۆشکی کۆماری

28-05-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا
رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا
نیشانەکردن هەڵبژاردنی تورکیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەیلوولی 1998 خەڵکی ئیستەنبووڵ ناڕەزاییان بەرامبەر سزادانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی گەورە شارەوانییەکەیان نیشاندا و بەیەکەوە درووشمی "شانازیت پێوە دەکەین"ـیان گوتەوە.
 
دوای ئەوەی لە ساڵی 1997 هۆنراوەیەکی لە پارێزگای سێرتی باکووری کوردستان خوێندەوە کە ئاماژەی ئیسلامی تێدابوو، ئەردۆغان بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسا عەلمانییەکانی وڵات و هاندان بۆ رق و کینە درایە دادگە، بەو تۆمەتەوە ئەردۆغان لە ئاداری 1999 زیندانیکرا و دوای چوار مانگ و 10 رۆژ، لە تەمووزی هەمان ساڵدا ئازاد کرا.
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستەنبووڵ بوو لە 24-9-1998 کاتێک گوتی "لەبەر ئەوەی هۆنراوەیەکم خوێندووەتەوە، سزادراوم. سەرەتا دەمەوێ ئەوە بڵێم کە ئەم بڕیارە لە مێژووی یاسایی میللەتەکەماندا تراژیدیایە و لاپەڕەیەکی شەرمەزارییە".
 
زیندانیکردنی ئەردۆغان ناڕەزایی شەقامی لێکەوتەوە، بەڵام نەیارەکانی دڵخۆشکرد. قەدەخەکردنی لە سیاسەت بووە خاڵی وەرچەرخان لە ژیانی سیاسی ئەردۆغاندا. 
 
نەبی میس، بەڕێوەبەری توێژینەوەی سیاسی (سەتا) بەمشێوەیە باسی ئەو قۆناخە دەکات لەسەر ژیانی ئەردۆغان "بەهۆی خوێندنەوەی هۆنراوەی شاعیرێک، بیرمەندێک یان کۆمەڵناسێک کە لە تورکیا رێگەپێدراوە، سیاسەتی لێ قەدەخە دەکرێت. راستییەکەی ئەمە دۆخێکی نادادپەروەر لە دژی ئەردۆغان دروستدەکات و ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ کۆمەڵگەدا هەیەتی، بەهێزتر دەکات". 
 
ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانی جمهوورە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، کە ئەمڕۆ (یەکشەممە، 28-5-2023) گەڕی دووەمی بەڕێوەدەچێت، لە بانگەشەی هەڵبژاردندا ستایشی هەڵوێستی ئەوسای خەڵکی وڵاتەکەی دەکات. 
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێ "ئەو رۆژە رەشانەمان هەرگیز لەیاد نەکرد. بەرامبەر ئەو نادادپەروەرییەی بەرامبەرمان کرا، هەرگیز هەڵوێستی ویژدانیی گەلەکەمان لەیاد نەکرد. هەرگیز ئەو فرمێسکانەمان لەیاد نەکردن کە سەتان هەزار کەس لە کاتی رەوانەکردنی ئێمەدا بۆ زیندانی پنارهیسار، رشتیان".
 
ئەردۆغان لە سەرەتای هەشتاکانی سەتەی رابردوودا پەیوەندی بە پارتی رەفاهـ کرد. ئاداری 1994 بە سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ هەڵبژێردرا و ئابی 2001 ئاکپارتی دامەزراند؛ زیاتر لە 20 ساڵە تورکیا بەڕێوەدەبات.
 
لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریدا ، ئەردۆغانی تەمەن 69 ساڵ، چاوی لەوەیە پێگەکەی خۆی بپارێزێت و بۆ پێنج ساڵی دیکە، تورکیا بەڕێوەببات. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە