ئەردۆغان: دەمیرتاش بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 51 برای کوردم

29-05-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە گوتارێکیدا بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆککۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رووی دەمی کردە کەمال کڵچدارئۆغڵو و باسی لەوە کرد کە ئەو ناتوانێت سەلاحەدین دەمیرتاش لە زیندان ئازاد بکات. 
 
دوای بڵاوبوونەوەی ئەنجامی بەرایی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئێوارەی یەکشەممە 28-5-2023 لە ئیستەنبووڵ گوتارێکی پێشکێشکرد و دواتریش گەڕایەوە بۆ ئەنقەرە و لە کۆشکی بێشتەپە گوتاری سەرکەوتنی پێشکێشکرد. ئەردۆغان رایگەیاند، بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان دەردەکەوێت کە خەڵک دووبارە بۆ ماوەی 5 ساڵ متمانەیان پێ بەخشیوە وەکو سەرۆککۆمار لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە. ئەردۆغان سوپاسی ئەو کەسانەی کرد کە دەنگیان پێیداوە.
 
ئەردۆغان بێ ئەوەی ناوی بهێنێت رووی دەمی کردە کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی جەهەپە و بەربژێری هاوپەیمانیی میللەت بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و باسی لە هەوڵەکانی ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپەی کرد و  گوتی: "دەیگوت ئەگەر دەتانەوێت سێلۆ لە زیندان دەربچێت، دەنگ بە من بدەن. ئایا گەلی ئازیزی من چی گوت؟ چونکە گەلەکەی من باش ئەمە دەزانێت کە ئەو کەسەی لە دیاربەکر بووە هۆکاری گیانلەدەستدانی 51 برای کوردم، ئەو سێلۆ تیرۆریستە بوو." 
 
ئەردۆغان هەروەها باسی لەوە کرد کە لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەواندا زۆر ئەستەمە دەمیرتاش بەوجۆرە و بە ویستی ئەوان، لە زیندان دەربچێت.
 
سەلاحەدین دەمیرتاش لە چوارچێوەی ''لێکۆڵینەوەکانی تیرۆر'' لە 4ی تشرینی دووەمی 2016ـەوە لە گرتووخانەی ئەدیرنە زیندانیکراوە. 
 
دادگەی مافی مرۆڤی ئەوروپا پێشتر لە رۆژی 18ی تشرینی یەکەمی 2018دا داوای دەستبەجێ ئازادکردنی دەمیرتاشی کردبوو و داواکارییەکەشی چەند جارێک دووپاتکردووەتەوە، بەڵام تورکیا پابەندی بڕیارەکە نابێت.
 
دەقی بەشێک لە گوتەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا  
 
دەیگوت ئەگەر دەتانەوێ سێلۆ لە زیندان دەربچێت، دەنگ بە من بدەن. ئایا گەلی ئازیزی من چی گوت؟ چونکە گەلەکەی من باش ئەمە دەزانێت کە ئەو کەسەی لە دیاربەکر بووە هۆکاری گیانلەدەستدانی 51 برای کوردم، ئەو سێلۆ تیرۆریستە بوو. لە تورکیادا لە دادپەروەری، ماف و یاسا سەروەرن، تۆ ناتوانیت سێلۆ بە هەوەسی خۆت دەربهینیت کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 51 برای کوردم. بەتایبەتی لە سەردەمی دەسەڵاتی ئێمەدا روودانی شتێکی وەها رێگەی تێناچێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە