گەشتی ئاسمانیی نێوان تورکیا و ئێران دەستپێدەکاتەوە

28-06-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی هێڵی ئاسمانیی تورکی (تورکیش ئیێرلاین) رۆژی دووشەممە گەشتەکانی تورکیا و ئێران دەستپێدەکەنەوە.
 
بیلال ئەکشی، بەرێوەبەری گشتیی هیڵی ئاسمانی تورکی لە تۆری کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، "رۆژی دووشەممە 30ی حوزەیرانی 2025 گەشتە ئاسمانییەکانمان بۆ مەشهەدی ئێران دەستپێدەکەینەوە".
 
ئەمە لەکاتێکدایە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، لە رۆژی 13ی حوزەیرانەوە کەمکرایەوە و دواتریش وەستێندرا.
 
هیڵی ئاسمانیی تورکی بە هەمان شێوە گەشتەکانی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراقیش وەستاندبوو. 
 
رۆژی 25ی حوزەیرانی 2025 گەشتە ئاسمانییەکان بۆ هەولێر و بەغدا دەستیانپێکرایەوە. 
 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئایشەگوڵ دۆغان: بەناوی ملیۆنان کەسەوە چاودێریی راپۆرتە هاوبەشەکە دەکەین

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانەوە رایگەیاند، "دەبێت ئیدی بەناوی ملیۆنان کەسەوە هەموومان پێکەوە چاودێریی ئەم راپۆرتە بکەین و جێبەجێکردنی مسۆگەر بکەین."