شاندی دەم پارتی بەرەو ئیمراڵی بەرێکەوت

28-08-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شاندی دەم پارتیی ئیمراڵی بە مەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بەرەو دوورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوت. 
 
نووسینگەی راگەیاندنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان- دەم پارتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28 ـی ئابی 2025 رایگەیاند، شاندەکەیان کە پێکهاتووە لە پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، میدحەت سانجار، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی رووها و پارێزەر فایق ئۆزگور ئەرۆڵ، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، بەرەو دوورگەی ئیمراڵی بەرێکەوت.
 
زیاتر لە مانگێکە سەردانی شاندەکەی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی راگیرابوو. شاندەکە دوایینجار لە 25ـی تەممووزی 2025 سەردانی دوورگەی ئیمراڵی کرد و لەگەڵ ئۆجەلان کۆبووەوە. 
 
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی، رۆژی 23ـی ئاب رەخنەی لە دەسەڵات گرت بەوەی رێگری لە دیدارەکانی ئیمراڵی دەکات.
 
دەم پارتی رۆژی سێشەممە 26 ـی ئاب رایگەیاند، شاندەکەیان رۆژی پێنجشەممە 28ـی ئاب، سەردانی دوورگەی ئیمراڵی دەکات.
 
چاوەڕوان دەکرێت شاندەکە دوای گەڕانەوەیان لە دوورگەی ئیمراڵی ئەنجامی کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئۆجەلان بۆ رای گشتی باس بکەن.
 
رۆژی 12ـی ئایاری 2025، پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەی 12ـی خۆی راگەیاند کە لە 5-7ـی ئایار بەڕێوەچووبوو و بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە