رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.4 لە پارێزگای کوتاهیای تورکیا روویدا و لە ئیستەنبووڵ و ئیزمیریش هەستی پێکرا.
سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا - ئافاد رایگەیاند، بوومەلەرزەکە کاژێر 12:59ـی ئەمڕۆ یەکشەممە، 28-9-2025، لە ناوچەی (سیماڤ)ی پارێزگای کوتاهیا روویداوە.
بوومەلەرزەکە لە ئیستەنبووڵ و ئیزمیر و چەند پارێزگایەکی دیکەش هەستی پێکراوە.
تاوەکو ئێستا هیچ راگەیێندراوێکی فەرمی لەبارەی بوون یان نەبوونی زیانەکان نییە.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری نێوخۆی تورکیا هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، ئافاد و تەواوی تیمەکانیان دەستیان بە کارەکانیان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ