رووداو-هەولێر
باڵیۆزخانه‌ی توركیا له به‌غدا هۆشداری به هاووڵاتیانی عێراقی ده‌دات لەبارەی نرخی ڤیزای ئه‌لیكترۆنی کە 35 دۆلار و 40 سه‌نته و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك یان كه‌سێك نرخێكی جیاوازتر داوا بكات، ئاگاداری باڵیۆزخانه بكه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی توركیا له به‌غدا، نرخی هه‌ر ڤیزایه‌كی ئه‌لیكترۆنی جۆری C1 كه تایبه‌ته بە گه‌شتكردن، 30 دۆلاره، پێنج دۆلار و 40 سه‌نتیش باجی ڤیزاكه‌یه و كۆی گشتیی نرخی ڤیزای ئه‌لیكترۆنی ده‌كاته 35 دۆلار و 40 سه‌نت.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، باڵیۆزخانه‌ی توركیا له به‌غدا هۆشداری به هاووڵاتیانی عێراقی ده‌دات كه جگه له‌و نرخه هه‌ر لایه‌نێك، كۆمپانیایه‌ك یاخود كه‌سێك له‌میانی مامه‌ڵه‌ی ڤیزای ئه‌لیكترۆنیدا نرخێكی جیاوازتری داواكرد، له‌ڕێگه‌ی ئیمێلی embassy.baghdad@mfa.gov.tr ئاگاداریان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێکاری یاسایی بەرامبەر بگرنەبەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ