دامەزراوەی ئاماری تورکیا: لە مانگی تەممووزدا بێکاری کەمیکردووە

29-08-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دامەزراوەی ئاماری تورکیا دەڵێ، لە مانگی تەممووزی ئەم ساڵدا رێژەی بێکاری بەراورد بە مانگی حوزەیرانی رابردوو 0.4 خاڵ کەمیکردووە و بۆ 8٪ دابەزیوە.
 
دامەزراوەکە ئەمڕۆ هەینی 29ی ئابی 2025 داتاکانی پەیوەست بە بێکاریی لە تورکیا و باکووری کوردستان بۆ مانگی تەممووزی 2025 بڵاوکردەوە.
 
بەگوێرەی داتاکان، ژمارەی بێکاران لە تەمەنی 15 ساڵ و سەرووتر لە مانگی تەممووزدا بەراورد بە مانگی پێشوو 164 هەزار کەس کەمیکردووە و بووەتە دوو ملیۆن و 828 هەزار کەس. هەروەها رێژەی بێکاری لەنێو پیاواندا 6.5٪ و لەنێو ژنانیشدا 10.9٪ خەمڵێنراوە.
 
ژمارەی دامەزراوان لە مانگی تەممووزدا بەراورد بە مانگی پێشوو 18 هەزار کەس زیادیکردووە و گەیشتووەتە 32 ملیۆن و 582 هەزار کەس، رێژەی دامەزراندنیش لە هەمان ئاستدا ماوەتەوە و 49.1٪ بووە. ئەم رێژەیە لە پیاواندا 66.1٪ و لە ژناندا 32.4٪ بووە.
 
هێزی کار لە مانگی تەممووزدا بەراورد بە مانگی پێشوو 146 هەزار کەس کەمیکردووە و گەیشتووەتە 35 ملیۆن و 410 هەزار کەس، رێژەی بەشداری لە هێزی کاریش 0.3 خاڵ دابەزیوە و بووەتە 53.3٪. رێژەی بەشداری لە هێزی کاردا لە پیاواندا 70.6٪ و لە ژناندا 36.4٪ بووە.
 
لەنێو گەنجانی تەمەن 15-24 ساڵ، رێژەی بێکاری بەراورد بە مانگی پێشوو 0.9 خاڵ دابەزیوە و بووەتە 15٪. لەو گرووپە تەمەنەدا رێژەی بێکاری؛ لە پیاواندا بە 11.3٪ و لە ژناندا بە 21.7٪ خەمڵێنراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گولجان کاچماز ساییغیت، پەرلەمانتاری دەم پارتی و گوتەبێژی ئینیسیاتیڤی یەکێتیی دیموکراتیک

دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی دەکات

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک، داوا لە پەرلەمانی تورکیا دەکات لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی و داواکاریی خوێندن بە زمانی دایک بکات؛ دەشڵێت: "سیاسەتی 'یەک زمانی' یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پرسی کورد."