ئامەدسپۆر لە نووسینی کوردیی سەر درێسەکەی دا پاشەکشەی نەکرد

29-09-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئامەدسپۆر کە بەهۆی نووسینیکی سپۆنسەرکراوی سەر درێسی یاریزانانی، لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی تورکیاوە سزادراوە، لە یارییەکەی بەرامبەر وان سپۆریشدا بە هەمان نووسینەوە یاری کرد.
 
ئەگەرچی ئامەدسپۆر ئەمڕۆ دووشەممە 29-9-2025 بووە میوانی یانەی وان سپۆر و یارییەکەی بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر پێ دۆڕاند، بەڵام ئەوە بووە جێی سەرنج کە ئەو یانەیەی باکووری کوردستان نووسینە کوردییەکەی سەر درێسی یاریزانانی لانەداوە.
 
فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا رۆژی شەممە 27-9-2025 یانەی ئامەدسپۆری بە 110 هەزار لیرەی تورکی (2600 دۆلار) سزادا و هۆکارەکەشی نووسینێکی کوردییە لەسەر درێسی یاریزانانی.
 
چی روویدابوو؟ 
 
ئامەدسپۆر بووە یەکەم یانە لە مێژووی تورکیادا لە خولە پیشەگەرەکاندا لەسەر درێسەکەی دروشمی کوردی بنووسرێ، بۆ ئەوەش پێشتر رەزامەندیی لە یەکێتیی تۆپی پێی تورکیای وەرگرتووە.
 
ئامەدسپۆر گرێبەستی لەگەڵ گرووپی کۆمپانیاکانی تەزگەل واژۆکردووە بۆ ئەوەی درووشمی "یانەکەمان بۆ ئێوە" بە زمانی کوردی لەسەر درێسەکەی بنووسێت.
 
دروشمی کوردی بە رەزامەندی فەرمیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا (TFF) نووسرابوو، بەڵام دوای یاریی یانەکە بەرامبەر یانەی ساکاریاسپۆر بە پاساوی "پێشێلکردنی رێنماییەکانی کەرەستە و ئامێرە وەرزشییەکان" هەمان فیدراسیۆن بە 110 هەزار لیرەی تورکی سزای بەسەر ئامەد سپۆردا سەپاند.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی پێشانگاکە

لە پێشانگەی ساها 2026 بە بەهای 8 ملیار دۆلار گرێبەستی هەناردەکردن واژۆکرا

پێشانگەی ساها 2026، کە دوایین پێشکەوتنەکانی پیشەسازیی بەرگریی تورکیای خستەڕوو، بە بەشداریی زیاتر لە 150 هەزار سەردانیکار، شاندی زیاتر لە 75 وڵات و واژۆکردنی گرێبەستی هەناردەکردن بە بەهای نزیکەی 8 ملیار دۆلار کۆتاییهات.