لە تورکیا و باکووری کوردستان 119 کەس بە تۆمەتی داعشبوون دەستبەسەر کران

30-08-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کە پێنج رۆژە لە 17 پارێزگای تورکیا و شەش پارێزگای باکووری کوردستان بەردەوامە، 119 کەس بە تۆمەتی داعشبوون دەستبەسەر کران. 
 
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ هەینی 30ـی ئاب لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، بە هاوئاهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگریی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر؛ بەشی پۆلیسی پارێزگاکان، ماوەی پێنج رۆژە لە 23 پارێزگا ئۆپەراسۆنی "گورز-10" بەردەوامە. 
 
بە گوتەی یەرلیکایا، لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا کە لە پارێزگاکانی، ئەنقەرە، ئادانا، ئەفیۆنکاراهیسار، ئانتالیا، بۆڵو، بورسا، هاتای، ئیستەنبووڵ، ئیزمیر، قەیسەری، کرشەهیر، کۆجائەلی، کوتاهیا، نیدە، ئۆردو، ساکاریا و سامسون ـی تورکیا و پارێزگاکانی بەدلیس، خارپێت، دیلۆک، کیلیس، مێردین و سیواز ـی باکووری کوردستان ئەنجامدراوە، 119 کەس بەتۆمەتی داعش بوون دەستبەسەرکراون. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئایشەگوڵ دۆغان: بەناوی ملیۆنان کەسەوە چاودێریی راپۆرتە هاوبەشەکە دەکەین

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانەوە رایگەیاند، "دەبێت ئیدی بەناوی ملیۆنان کەسەوە هەموومان پێکەوە چاودێریی ئەم راپۆرتە بکەین و جێبەجێکردنی مسۆگەر بکەین."