لە شارۆچکەیەکی تورکیا شەڕی باوکی بووک و زاوا زەماوەندێکی هەڵوەشاندەوە

30-09-2024
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە لە شارۆچکەی گەبزەی سەر بە پارێزگای کۆجائەلی-ی تورکیا، شەڕ لە نێوان ماڵی زاوا و ماڵی بووک دروست بوو و بەهۆیەوە ئاهەنگەکە هەڵوەشایەوە. 
 
لەو کاتەی کەژاوەی بووک و زاوا بەرەو هۆڵی ئاهەنگەکە بەڕێکەوت، چەند ناکۆکییەک لە نێوان ماڵی بووک و ماڵی زاوا دروستبوو. 
 
دواتر دۆخەکە پەرەیسەند و دەمەقاڵێ دروستبوو. بەتایبەتی باوکی بووک و باوکی زاوا زۆر تووڕە ببوون و شەڕ لە نێوانیان روویدا.
 
لە ناوەڕاستی شەقام ئۆتۆمبیلیان وەستاند و شەڕەکەیان گواستەوە بۆ نێوانی شەقامەکە. 
 
بووک و زاوا تووشی شۆک بوون کاتێک بینیان باوکیان بەوجۆرە کەوتوونەتە نێو شەڕ.
 
هەرچەندە زاوا هەوڵیدا دۆخەکە ئارام بکاتەوە و داوای دەکرد لەبەر خاتری ئەو و بووکەخان ئەو شەڕە بوەستێنن، بەڵام کەس گوێی لە زاوا نەگرت و دواجار شەڕەکە روویدا.
 
باوکی بووک و باوکی زاوا چەند بۆکسێکیان لەیەکدی وەشاند، بووکە خان رادەستی ماڵی زاوا نەکرا. 
 
بووک بە جلی بووکێنییەوە رەوانەی ماڵی باوکی کرایەوە و زاواش بە دەستی بەتاڵی گەڕایەوە ماڵەوە.
 
ئاهەنگەکە هەڵوەشایەوە و بەگوێرەی گوتەی خزمانیان زاوا دەستی بە تەلەفۆن بۆ ریشسپییانی هەردوولا کردووە و داوای لێکردوون ئارام بگرن. 
 
 

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەیەکی پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا کۆدەبێتەوە؛ باسی پرسی کورد دەکەن

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا، بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە. پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد، هێرشەکەی دوێنێی ئیستەنبووڵ و جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە دەبن