رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان لە ماوەی یەک هەفتەدا 9 کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاریکردنی پارتی کرێکرانی کوردستان-پەکەکە دەستبەسەرکراون.
بەگوێرەی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی وان، هێزە ئەمنییەکانی پارێزگاکە لە رۆژانی 21 بۆ 28ـی ئەیلولی 2025 لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی چالاکییەکانی پەکەکە لە سنووری پارێزگای وان ئەو کەسانەیان دەستبەسەر کردووە.
لێکۆڵینەوە لەبارەی دەستبەسەرکراوەکان دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا تۆمەتەکەیان بەسەردا ساخ نەبووەتەوە.
هەرچەندە ئێستا لە تورکیا پرۆسەیەک بۆ چارەسەری پرسی کورد هەیە، کە تورکیا ناوی لێ ناوە "تورکیای بێ تیرۆر" و داوای چەکدانان لە پەکەکە دەکات، بەڵام ماوە ماوە ئۆپەراسیۆن بۆ دەستگیرکردنی لایەنگر و هاوکارانی پەکەکە دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ