سەرۆکی راوێژکارانی ئەردۆغان: پرۆسەی چارەسەری هەنگاو بە هەنگاو لە ئامانج نزیک دەبێتەوە

30-11-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی راوێژکارانی سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی پرۆسەی چارەسەری رایگەیاند، پرۆسەی گواستنەوە بۆ تورکیایەکی "بێ تیرۆر" هەنگاو بە هەنگاو لە ئامانج نزیک دەبێتەوە، بەڵام هەوڵیش هەیە بۆ تێکدانی پرۆسەکە.
 
محەممەد ئوچووم، سەرۆکی راوێژکارانی سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2025 لە شرۆڤەیەکدا لەبارەی پرۆسەی چارەسەری نووسیویەتی، "پرۆسەی گواستنەوە بۆ تورکیایەکی بێ تیرۆر هەنگاو بە هەنگاو لە ئامانج نزیک دەبێتەوە؛ بەڵام تێکدانی فیکری دژی پرۆسەی گواستنەوەش بەردەوامە. زۆر گرنگە رووبەڕوویان ببینەوە، پووچەڵیان بکەینەوە و رێوشوێنی پێشوەختەی فیکری بگرینەبەر."
 
ئوچووم هۆشداریی لەبارەی "زمان و گوتار"ەوە دا و گوتی، "ئەو لایەنانەی لە دەرەوەی راگەیێندراوی 27ی شوبات مامەڵە دەکەن، زیان بە پرۆسەکە دەگەیێنن." گوتیشی، "پێویستە بە تووندی زمانی خۆبەزلزانی، زمانی سەرکەوتن، زمانی جوداخوازی و ئەو زمانەی لەبری یەکگرتنەوە پارچەبوون دەخاتە پێشەوە، رەتبکرێتەوە."
 
سەرۆکی راوێژکارانی ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە، "تەنیا لێدوانەکان بەس نین، پێویستە لایەنە تەکنیکییەکانی پرۆسەکە زیاتر خێرا بکرێن. بەو هەنگاوانەی لە قۆناخی گواستنەوەدا دەنرێن و بەو رێبازە چاکسازیخوازانەی لە پرۆسەی یەکگرتنەوەدا دەگیرێنەبەر، بواری سیاسەتی دیموکراتی فراوانتر دەبێت."
 
زیاتر لە ساڵێكە پرۆسەیەکی نوێ بۆ چارەسەری بۆ پرسی کورد لە تورکیا دەستیپێکردووە. ئەو کۆمیسیۆنەی لە پەرلەمان بۆ رێکاری یاسایی پرۆسەکە دەستبەکاربووە، لە 21ی تشرینی دووەمدا بڕیاری دا بۆ بینینی ئۆجەلان سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵی بکات. بڕیارەکە بە دەنگدانی نهێنی درا؛ جەهەپە بەشداریی لە بەشی دەنگدانی کۆبوونەوەکەدا نەکرد و رایگەیاند، ئەندام بۆ شاندەکە دیاری ناکات.
 
رۆژی دووشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2025 شاندێكی سێ کەسی کۆمیسیۆنەکە کە پێکهاتبوون لە حوسێن یایمان، یاریدەدەری سەرۆکی ئاکپارتی؛ فەتی یڵدز، یاریدەدەری سەرۆکی مەهەپە و گولستان کڵچ کۆچیغیت، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی، بۆ بینینی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵییان کرد.
 
دوای سەردانەکە، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "دوای بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی لە 27 ـی شوبات، لە چوارچێوەی ئەو پرسیارانەی ئاراستەی کران سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی رێکخستن و دانانی چەک، هەروەها جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ـی ئادار لە سووریا، لێدوانی ورد وەرگیرا".
 
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، کۆمیسیۆنەکە 19یەمین کۆبوونەوەی خۆی کاژێر 14:00ی رۆژی پێنجشەممە چواری کانوونی یەکەمی 2025 بە سەرۆکایەتیی نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەکات.
 
لە کۆبوونەوەکەدا تێڕوانینەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و راپۆرتی دیداری شاندی کۆمیسیۆنەکە بۆ ئیمراڵی دەخوێندرێنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو