دەنگدان لە باکووری کوردستان و تورکیا کۆتاییهات

31-03-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کاژێر 05:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگدان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە سەرجەم شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا کۆتاییهات.
 
پەیامنێرانی رووداو لە باکووری کوردستان و تورکیا دەڵێن راستەوخۆ دوای کۆتاییهاتنی دەنگدان، پرۆسەی جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان دەستیپێکرد.
 
پەیامنێری رووداو لە ئەنقەرە رایگەیاند، رێژەی بەشداریی زیاتر لە 80٪ بووە.
 
گوتەبێژی دەم پارتیش دەڵێ ''چاودێرەکانمان تاوەکو راگەیاندنی ئەنجامەکان سندووقەکان جێناهێڵن.''

 

لایڤ بڵۆگی رووداو لەبارەی هەڵبژاردنەکە

هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بەیانیی ئەمڕۆ دەستیپێکرد و 61 ملیۆن و 441 هەزار و 882 کەس مافی دەنگدانیان هەیە؛ 50.59٪ی دەنگدەران ئافرەت و 49.41٪یشیان پیاون. لە هەڵبژاردنەکەدا، ملیۆنێک و 32 هەزار و 610 کەس بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئایشەگوڵ دۆغان: بەناوی ملیۆنان کەسەوە چاودێریی راپۆرتە هاوبەشەکە دەکەین

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانەوە رایگەیاند، "دەبێت ئیدی بەناوی ملیۆنان کەسەوە هەموومان پێکەوە چاودێریی ئەم راپۆرتە بکەین و جێبەجێکردنی مسۆگەر بکەین."