رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی راپۆرتێکی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، هەناردەی ئەو وڵاتە لە نیسانی ئەمساڵدا بەراورد بە نیسانی 2022 بە رێژەی 17.1٪ کەمیکردووە و بە بڕی 19 ملیار و 331 ملیۆن دۆلار بووە.
لە راپۆرتەکەدا تیشک خراوەتە سەر هەناردە و هاوردەی ئەو وڵاتە لە کانوونی دووەم تاوەکو نیسانی 2023 و لەگەڵ هەمان ماوەی 2022 بەراورد کراوە؛ بەراوردەکە دەریدەخات کە هەناردەی تورکیا بەراورد بە 2022 بە رێژەی 17.1٪ کەمیکردووە و 19 ملیار و 331 ملیۆن دۆلار بووە، هەروەها هاوردە 7.1٪ زیادبووە و 124 ملیار و 313 ملیۆن دۆلار بووە.
تورکیا لە نیسانی ئەمساڵدا زۆرترین هەناردەی بۆ ئەڵمانیا بووە کە بایی ملیارێک و 590 ملیۆن دۆلار بووە، هەروەها بایی ملیارێک و 163 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی ئەمریکا کردووە؛ باشووری کوردستان و عێراق بە 970 ملیۆن دۆلار لە پلەی سێیەمی لیستی ئەو وڵاتانەیە کە تورکیا کاڵای بۆ هەناردە کردوون، ئیتاڵیا بە 954 ملیۆن دۆلار لە پلەی چوارەم و بەریتانیا بە 945 ملیۆن دۆلار لە پلەی پێنجەم دێت، بە گشتی لە مانگی نیساندا 29.1٪ی هەناردەی تورکیا بۆ ئەو پێنج وڵاتە بووە.
هەروەها لە کانوونی دووەم تا نیسانی ئەمساڵ، هەناردەی تورکیا بۆ ئەڵمانیا 7 ملیار و 115 ملیۆن بووە؛ هەر لەو ماوەیەدا بایی 4 ملیار و 751 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی ئەمریکا کردووە و بایی 4 ملیار و 177 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی ئیتاڵیا کردووە؛ رووسیا بە 3 ملیار و 943 ملیۆن دۆلار پلەی چوارەمی لیستی ئەو وڵاتانەی گرتووە کە زۆرترین هەناردەی تورکیایان بۆ رۆیشتووە. لە هەمان ماوەدا تورکیا بایی 3 ملیار و 878 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی بەریتانیا کردووە. عێراق بە 970 ملیۆن دۆلار لە پلەی سێیەمی لیستی ئەو وڵاتانە دێت کە تورکیا هەناردەی بۆ کردوون. ئیتاڵیا بە 954 ملیۆن دۆلار لە پلەی چوارەم و بەریتانیا بە 945 ملیۆن دۆلار لە پلەی پێنجەم دێت. بە گشتی لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا 29.1٪ی هەناردەی تورکیا بۆ ئەو پێنج وڵاتە بووە.
هاوردەی تورکیا
لە مانگی نیسان دا، تورکیا زۆرترین کاڵای لە رووسیاوە هاوردە کردووە کە بایی 4 ملیار و 176 ملیۆن دۆلار بووە. هەروەها بایی 3 ملیار و 691 ملیۆن دۆلار کاڵای لە چین هاوردە کردووە. لە ئەڵمانیاوە بایی 2 ملیار و 177 ملیۆن دۆلار هاوردەی هەبووە. بایی ملیارێک و 153 ملیۆن دۆلار کاڵای لە ئیتاڵیاوە هاوردە کردووە و بایی ملیارێک و 117 ملیۆن دۆلار هاوردەی لە ئەمریکاوە هەبووە. نیسانی ئەمساڵ 43.9٪ی هاوردەی تورکیا لەو پێنج وڵاتەوە بووە.
لە کانوونی دووەم تا نیسانی ئەمساڵ، هاوردەی تورکیا لە رووسیاوە 17 ملیار و 253 ملیۆن دۆلار بووە. هەروەها بایی 14 ملیار و 136 ملیۆن دۆلار کاڵای لە چین هاوردەکردووە و بە بڕی 9 ملیار و 482 ملیۆن دۆلار هەناردەی لە سویسراوە کردووە. ئەڵمانیا بە 8 ملیار و 757 ملیۆن دۆلار لە پلەی چوارەم دێت. لەو ماوەیەدا تورکیا بایی 4 ملیار و 821 ملیۆن کاڵای لە ئەمریکاوە هاوردە کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ