رووداو دیجیتاڵ
پێنجەمین ئۆپەراسیۆن دژی بەرپرسی شارەوانییەکانی جەهەپە لە ئیستەنبووڵ دەستیپێکرد و بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 47 کەسیش دەرچوو.
ئۆپەراسیۆنەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 31-5-2025 دەستیپێکرد و حکومەت بە ئۆپەراسیۆنی (بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی) ناوی دەبات و بەرپرسانی جەهەپەش نکۆڵی لەوە دەکەن و بە کاردانەوەیەکی سیاسی ناوی دەبەن.
بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 47 بەرپرسی جەهەپە دەرچووە کە هەریەک لە سەرۆکشارەوانییەکانی بویوک چەکمەجە، غازی عوسمان پاشا، ئاڤجیڵاری ئیستەنبووڵ و سەرۆکشارەوانییەکانی سەیهان و جەیهانی ئەدەنە و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی تێدایە.
ئەو 47 کەسە لە چوار لێپرسینەوەی جیاواز بە حەوت تۆمەتی گەندەڵی تۆمەتبارن.
ئەو هەڵمەتەی دژی بەرپرسانی جەهەپە لە مانگی ئادارەوە دەستیپێکراوە.
بەرەبەیانی رۆژی 19-3-2025 لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی ئەو کاتی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکرا.
بە بڕیاری دادگە، ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ زیندانی کرا.
لێپرسینەوەی دادوەری لە تۆمەتبارەکانی دیکە بەردەوامە و ناو بەناو ئۆپەراسیۆن بۆ دەستگیرکردنی بەرپرسانی جەهەپە دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ